کوردستانی
بەهۆی لێچوونی غازەوە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی مەجید بەگی شاری سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە لە ماڵێک رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە روویدا و بەزووی کۆنترۆڵکرا.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئاداری 2023 بەهۆی لێچوونی غازەوە لە گەڕەکی مەجید بەگ ئاگر لە ماڵێک دروستبوو، بەڵام ئاگرەکە زوو کۆنترۆڵکراوە تەنها لەو شوێنە بووە کە غازەکەی تیابووە تەشەنەی نەکردووە".
وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کەس لە ماڵەکە دەستیان سووتاوە براون بۆ نەخۆشخانە و برینەکانیان سووکە".
س.ر

بیروڕا