کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە مەودا میدیاوە بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە مەودا میدیاوە بزانە
مەودا میدیا -
 
پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاریاندا کە سیستمی چوار بازنەیی بە پێی پارێزگاکان بێت.
 
ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2023 پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان دەرکرد لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمەوە.

دەقی بڕیارەکانی ئەمانەبوون:
 
1- سیستمی چوار بازنەیی بەپێی پارێزگاکانی هەرێم دەبێت. 
 
2- تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بکرێتە بنەما بە هەموو پێداویستییەکانییەوە. 
 
3- داتاکانی وەزارەتی پلاندانان حکومەتی عیراق بەکاردرێت بۆ دیاریکردنی رێژەی کورسی پێکهاتەکان. 
 
4- کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم. 

5- سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان، كۆبونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكان لەناوەوە و دەرەوەی پەرلەمان ئەنجامدەدەن.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan