کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی خۆری جیلی لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار وەرگەڕا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش کە یەکیان ژن و ئەوی دیکەیان منداڵی شۆفێرەکە بوون برینداربوون ".
ئەمە لە کاتێکدایە رووداوەکانی هاتوچۆ بەیەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکانی بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران و خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


