کوردستانی

دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە وایەرمەنن و عەقڵی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس و کەلوپەلی دیکەیان لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان دزیوە.
 
ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە کاریان وایەرمەنی بووە و عەقڵی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس و کەلوپەلی دیکەی ئۆتۆمبێلیان دزیوە، بەهای هەریەکە لە کەلوپەلەکان لەنێوان 1500 بۆ 2000 دۆلاری ئەمەریکیدا بووە ".
 
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "تاوانەکانیان لە گەڕەکەکانی سەربەست سیتی نیشتیمان و راستی و رێگای قوشتەپە و عەینکاوە و گوندی قەرەتاغ ئەنجامداوە و لەکاتی دەستگیرکردنیان ئەو کەرەستانەیان پێگیراوە لە شوێنی مانەوەکەیان کە لە هۆتێلێکی شاری هەولێر بووە، ئەم دوو تۆمەتبارە لە ئێستەدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەلایەن دادوەرەوە بۆ کراوەتەوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan