کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس لەسەر تەشهیرکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس لەسەر تەشهیرکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە سێ کەسییان لەسەر تەشهیرکردن و ناوزڕاندن و سوکایەتیکردن بە چەند هاوڵاتییەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردووە.
 
ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییەک لەسەر ئەوەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سوکایەتیی و تەشهیرییان پێکراوە، جەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، مەفرەزەکانی بکەی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتباران بدۆزنەوە و دەستگیرییان بکەن ".
 
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو  "تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (ئـ، ئـ, ع - هـ، هـ، ش - ش، س، ع) دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لە ئێستەدا بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە لەگەڵیاندا ".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن