کوردستانی

پشکی هەرێم لە بودجە گۆرانکاری بەسەردادێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشکی هەرێم لە بودجە گۆرانکاری بەسەردادێت
مەودا میدیا -
 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی ساڵی 2023ی عیراق بە %12.67 دیاریکراوە و بڕیاریشە دوای سەرژمێری گشتی ئەو رێژەیە گۆڕانکاری بەسەردابێت.
 
ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2023 ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "بەپێی زانیارییەکانمان بۆ بودجەی گشتی ساڵی 2023ی  عیراق پشکی هەرێمی کوردستان بە %12.67 دیاریکراوە، هەروەها بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار و نرخی بەرمیلێک نەوت بە 65 دۆلار دیاریکراوە ".
 
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی وابڕیارە عیراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیدا بۆ ساڵی 2023 بگۆڕێت و رێژەی کورتهێنانی بودجەی گشتیش بۆ ساڵی 2023 دەگاتە %60" . 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan