کوردستانی
سەربەست لەزگین: پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم ماوەیەکی زۆری بەسەردا چووە و پێویستە ئەنجامبدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێت پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم ماوەیەکی زۆری بەسەردا چووە و پێویستە ئەنجامبدرێت، ئاماژە بەوەشدەکات هەموو لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن سەرقاڵی سازاندن و کۆدەنگی هاوبەشی نێوان یەکدین.
سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم سەرقاڵی سازاندن و کۆدەنگی هاوبەشی نێوان یەکدین بۆ ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم ماوەیەکی زۆری بەسەردا چووە و پێویستە ئەنجامبدرێت تاوەکو ببێتە سەرکەوتنێکی دیکە لە پرۆسەی سیاسی و کارگێری هەرێمی کوردستان".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی وتی "هەموو ئەو هەوڵانەی لە پارێزگاکانی هەرێم دەدرێت لە پێناو زەمینەسازی یەک پرۆسەیە ئەویش ئامادەکاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانە و پێویستە رێکارە یاساییەکانی هەڵبژاردن لە پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بۆیە هەموو لایەنە سیاسیەکان دەبێت هەوڵبدەن بۆ ئەوەی لەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت".
تائێستا هیج وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارینەکراوە و لایەنەکان سەرقاڵی رێککەوتنن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و دیاریکردنی کاتێک تاوەکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
س.ر

بیروڕا