کوردستانی

لە هەڵەبجە خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەڵەبجە خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە پارێزگای هەڵەبجە هاوڵاتییان وەک ناڕەزایەتییەک دژی پشتگوێخستنی شارەکە خۆپیشاندان و مانگرتنی گەورە ئەنجام بدەن.

هۆشمەند عەتا، هاوڵاتییەکی شاری هەڵەبجەیە و بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە رۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023 خۆپیشاندانی جەماوەری دژی پشتگوێخستنی پارێزگای هەڵەبجە و بۆ داواکردنی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو شارە لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانەوە بەڕێوە بچێت".

داواشی لە سەرجەم دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە کرد بەشداری ئەو خۆپیشاندانانە بکەن لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەو پارێزگایە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan