کوردستانی
لە شاری سلێمانی گروپێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک و فڕێ دانی تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری سلێمانی دەستگیرکردنی شەش تاوانباری راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئاداری 2023 ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوو مانگ پێش ئێستا لە شاری سلێمانی تەرمی هاوڵاتییەک لە دەرەوەی شاری سلێمانی دۆزرایەوە کە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبوو، هەروەها ئەو شوێنەشی تەرمەکەی لێبوو هیچ کامێرایەکی چاودێری لێ نەبووە و هیچ کەسێکیش سکاڵای تۆمار نەکرد لەسەر ئەو رووداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هۆبەی کوشتن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی کاری لەسەر ئەم تاوانە کرد و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا گومان لە گروپێک کرا کە لە یەکێک لە سیتییەکانی شاری سلێمانی نیشتەجێبوون، توانرا چوار کەسیان دەستگیربکرێت، بەڵام دووانیان هەڵهاتبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "دواتر لە رێگەی ئەو چوار کەسەوە دوو کەسەکەی دیکەش لە کەرکوک و بەغدا دەستگیرکران، گروپەکە لە شەش کەس پێکهاتبوون چوار ژن و دوو پیاو، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".
س،ر

بیروڕا