کوردستانی

پەخشی ئێچدی بۆکس گەڕایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەخشی ئێچدی بۆکس گەڕایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ماوەیەک لە راگرتنی پەخشی کەناڵی ئێچدی بۆکس ئەمڕۆ دووبارە دەستی بە پەخش کردەوە و هاوڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییەکە.

دڵشاد ئەبوبەکر، لە کۆمپاینای ئێچدی بۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشداربووانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین  ئاگادار دەکەینەوە دوای 14 رۆژ لە راگیرانی ئەمڕۆ یەکشەممە دووبارە پەخشی کەناڵەکانمان لە سنوورەکە گەڕاوەتەوە و جارێکی دیکە ئەم کێشەیە دووبارە نابێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "وێڕای داوای لێبوردن لە هاوبەشەکانمان لە سنوورەکە کە لەو ماوەیەدا نەیانتوانیوە سوودمەندبن لە خزمەتگوزارییەکانمان لە ماوەیەکی نزیکدا قەرەبووی ئەو ماوەیەتان بۆ دەکرێتەوە بەزیادەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan