کوردستانی
لە دەربەندیخان بۆ نەورۆز چی دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی قەزای دەربەندیخاندا چەند بڕیارێک لەبارەی رۆژانی نەورۆز درا و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆش دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە کۆبوونەوەکەی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخاندا ئەم بڕیارانەدران:
- خستنە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی ناوخۆ و دابەشکردنیان بەسەر سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکانی سنوری قەزای دەربەندیخان بۆ رۆژی نەورۆز و رۆژانی دوای.
- قەدەغەکردنی ئەو بەلەمانەی لە دەریاچەی دەربەندیخان گەشتیار دەگوازنەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی تیایاندا.
- قەدەغەکردنی هاتووچۆکردنی ماتۆڕسکیل و بارهەڵگری گەورە بۆ سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان لە رۆژانی نەورۆزدا.
- دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئامرازەکانی تەقەکردن و شەڕکردن.
- خستنە حاڵەتی ئامادەباشی تیمی ژێرئاوگەڕ(غەواصە) لە دەریاچەی دەربەندیخان بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو.
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان راسپێدران بۆ دانانی تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیارییەکان بۆ روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان ڕاسپێدرا بە جێبەجێکردنی ئەم کارانە:
- رێکخستنی ناوبازاڕ و لابردنی ئەو زیادەڕەویانەی کراونەتە سەر شۆستە و شەقامەکانی ناو شاری دەربەندیخان.
- چارەسەرکردنی کێشەی مانگای بەرەڵا و دەستبەسەردا گرتنی لە ناو شەقام و باخچە و شوێنە گشتییەکان.
- رێکخستنەوەی سنوری کارگەکانی بەردهاڕین و لێپێچینەوە لەو کارگانەی زیادەڕەویان کردووەتە سەر شەقام و شۆستە و زەوییەکانی دەرەوەی نەخشەی خۆیان، هەروەها پابەندکردیان بەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە بۆ کارکردن لەگەڵ تەواوکردنی هەوڵەکان بۆ دورخستنەوەیان بۆ دەرەوەی سنوری قەزای دەربەندیخان.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


