کوردستانی
گەڕەكێكی گەورەی سلێمانی كارەبای نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، بەشێكی گەڕەكى بهختیاری كارەبای نابێت.
لە ئاگاداریەكی بەڕێوەبەرایەتییەكە هاتووە "دانیشتوانی گەڕەکی بهختیاری نێوان شاری جوان و پردی خەسرەوخاڵ دەكەین ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری 249 ئەمڕۆ سێشەممه 10ی ئادار پێوهری زیرهكی
كارهبایان بۆ دهبهسترێت".
باس لەوەشكراوە "بەهۆی بەستنی پێوەركەوە ئەم ماڵانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت".
هەروەها ئاگاداری ماڵەكان كراوەتەوە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرانبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە.