کوردستانی
سبەی دۆلار بە 132 هەزار دینار لە هەرێم دەفرۆشرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بانکی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە سبەینێوە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی عیراق بە گەشتیاران دەفرۆشرێت و ئەو کەسانەشی دەیانەوێت بیکڕن دەبێت پۆڕمێک پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ 12ی ئازاری 2023 بانکی بازرگانی هەڕێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەکەینەوە کە خوازیارن دۆلار بە 132 هەزار دینار بکڕن، سبەی دەتوانن لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەو نرخە وەریبگرن ".
ئاماژەی بەوەشدا "بە خۆشحاڵییەوە بانکەکەمان لە لقی هەولێری دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی عیراق دەفرۆشێت و هەر گەشتیارێکیش بیەوێت دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە بە ئۆنڵاین بیکڕێت، لە رۆژانی یەکشەممەوە تاوەکو چوارشەممە لە کاتژمێر 8:30 تا 2ی پاشنیوەڕوان فۆڕمەکە کارایە و هەموو کەس دەتوانێت پڕیبکاتەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


