کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا 16 کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کەمێک لەمەوبەر لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی باسرمەی سەر بە شەقڵاوە دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و 16 هاوڵاتیی برینداربوون.
هەر بە پێی زانیارییەکان راستەوخۆ دوای روودانی رووداوەکە تیمە تەندروستییەکان بریندارەکانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەریر، موحسین قەسرۆکەیی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاند "ئەو بریندارانەی تا ئێستە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە برینەکانیان سووکە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی زیاتریش نێردراوەتە شوێنی رووداوەکە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


