کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لەلایەن حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەستنی ئاوی ماڵان، ئەمڕۆ بڕیار درا نرخی بەستنی پێوەریش كەم بكرێتەوە.
دوای بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لەلایەن حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەستنی ئاوی ماڵان، ئەمڕۆ بڕیار درا نرخی بەستنی پێوەریش كەم بكرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئاداری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاوی هەولێر بڵاویكردووەتەوە "دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی پێشان دا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تائێستا پێوەریان نەبەستووە، بڕیاری نوێش درا".
باس لەوەشكراوە "بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرجەم شار و شارۆكەكان، لە پێشوازیی هاوبەشانی ئاودا دەبن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو بەنرخی كەمتر".
ئەوەشخراوەتەڕوو "نرخی نوێی بەستنی پێوەری ئاو بەم شێوەیە دیاری كراوە، بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار، بەستنی پێوەر لە شارۆكە و شارەدێیەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە روونیكردووەتەوە "فەرمانگەكانی تایبەتمەند بە بەستنی پێوەری ئاو، بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاوبەشانی ئاو دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو ماوەیەی نوێ كراوەتەوە لێی سوودمەندبن".
بەپێی دواین بڕیاری وەزارەتی شارەوانی، پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تا 21/4/2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن، ئەگەرنا دوای ئەو ماوەیەی دیاری كراوە، ناتوانن لە داشكاندنەكەی حكومەت سوودمەندبن.
س.ر
بیروڕا


