کوردستانی
سودانی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆک وەزیرانی عیراق رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیدارێکی زانکۆی ئەمریکیدا.
ئەمڕۆ 13ی ئازاری 2023 ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەکە لە نێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەکان)دا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دێتە سلێمانی".
ئەمە لە کاتێکدایە چەندین سەرکردە و کەسایەتی سیاسیی کاریگەر و بڕیاربەدەست لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری و باڵیۆز و نێردە و دیپلۆماتکارانی وڵاتان بەشداری دیداری سلێمانی دەکەن کە لە زانکۆی ئەمەریکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


