کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: دزێکی بەنزینی وێستگەکانمان دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر: دزێکی بەنزینی وێستگەکانمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە بەنزینی دەکردە ناو ئۆتۆمبێلەکەی لە وێستگەکان و دواتر پارەی نەدەدا و رایدەکرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئازاری 2023 بەڕێّەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "تیمەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی نوسینگەی خەبات توانیویانە تۆمەتبارێک بەناوی (ک، م، ،م) دەستگیربکەن کە لە وێستگەکانی سوتەمەنی بەنزینی تێدەکرد و دواتە بەبێ دانی پارە رایدەکرد ".
 
پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد "دوای بڕیاری دادوە و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادان، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەیا گیرا کە لە جۆری )میتسۆبوشی/ گڵاند) بوو ".
Qaiwan
Qaiwan