کوردستانی
HD BOX چەند رۆژ قەرەبووی بەشداربووانی دەکاتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کۆمپانیای HD BOX رایدەگەیەنێت دوای راوەستانی پەخشی کەناڵەکەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشداربووەکانیان ئاگاداردەکەنەوە کە 40 رۆژ قەرەبووی هەر کەسێک دەکەن کە سریاڵی ئامێرەکانیان دەنێرن بۆیان.
ئەمڕۆ 13ی ئازاری 2023 کۆمپانیای HD BOX رایگەیاند "پاش راوەستانی پەخشی کەناڵەکەیان لە ناوچەکانی (سلێمانی – هەڵەبجە – کەرکوک – راپەڕین – گەرمیان) کۆمپانیای HD BOX بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی بەشداربووەکانی بە زیادکردنی باڵانس بۆ ماوەی 40 رۆژ بۆ هەموو بەکارهێنەرە زیان لێکەوتووەکان ".
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو "بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە پەخش لە ناوچەکەیاندا وەستاوە پێویستە سریاڵی ئامێر و ناونیشانی خۆیان بنێرن بۆ ئەم ژمارە تەلەفۆنە (07508526725)، کۆمپانیاش تاوەکو بەرواری 20ی ئەم مانگە سریاڵەکان وەردەگرێت و لە رۆژی 24ی هەمان مانگدا باڵانسەکان دەخرێتەوە سەر هەژمارەکان ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


