کوردستانی
لە هەردوو رەگەز، باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت کە باندێکی پێنج کەسییان دەستگیرکردووە کە بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون و تۆمەتبارەکان لە هەردوو رەگەز بوون.
ئەمڕۆ 13ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاریی و بەڵگەی پێویستمان دەستکەوت لەسەر گروپێکی مادە هۆشبەرەکان لە شاری رانیە، بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین توانییان پێنج کەس دەستگیر بکەن کە بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربوون و لە کاتی دەستگیرکردنەکەشیاندا بڕی 8 میلۆن و 450 هەزار دیناری ساختەیان پێگیراوە ".
ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتباران لە هەردوو رەگەز بوون و چەند جۆرێکی مادەی هۆشبەرییان پێبووە وەک (ھێرۆین و تلیاک و ماری جوانە و کریستاڵ و ھەروەھا نزیکەیە سێ ھەزار دەنکە حەبی ترامادۆڵی (225)ملم)".
ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکرد "تۆمەتبارەکان بڕی 8 میلۆن و 450 هەزار دیناری ساختەیان پێگیراوە، سەرەڕای دەستگرتن بەسەر چەندین کەلوپەلی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان وەک کەمۆڵە و پایپی شوشە،".
ر.ع
بیروڕا


