کوردستانی

کەشوهەوا دەگۆڕێت و بارانبارینی بە لێزمە دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا دەگۆڕێت و بارانبارینی بە لێزمە دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئادار و سبەینێ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێ شوێنی جیا جیا، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ چوارشەممە  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند سەرەتا لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات لە دوایی نیوەرۆ هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە وە رێژەی باران بارین زیاد دەکات و هەورە تریشقە و تەزرەی لەگەڵدا دەبێت.  لە کاتەکانی شەودا باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی راپەرین و سلێمانی و گەرمیان، پلەكانی گەرما لەنێوان 22 بۆ 26 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan