کوردستانی
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوت دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەناو بازاڕ لە مزگەوتێکدا دزیکردووە لەکاتی دزیکردنەکەدا دەستگیرکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەكاتی نوێژو لەناو مزگەوت دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی چەند رۆژە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەكاتی دزیكردندا لەناو مزگەوت دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ع،ه،ع لەدایكبووی 1972 بە ناسنامە عەرەب) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا".
س.ر
س.ر
بیروڕا