کوردستانی
محەمەد شیاع سودانی گەیشتە هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئاداری 2023 محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
هەروەها دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی سبەینێ سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
س،ر
س،ر
بیروڕا