کوردستانی
وەزیری دارایی: کەس خەمی مووچەی مانگەکانی داهاتووی نەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە 400 ملیارەکەی کە هاتووە تەنها بۆ مووچە خەرج دەکرێت و خوازیاریشە پرۆژەیاسای بودجە بەزوویی لە پەرلەمانی عیراق پەسەند بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئازاری 2023 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند "پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2023 بە %12.67 جێگیرکراوە تاوەکو لە مانگی 10ی ئەمساڵدا سەرژمێری دەکرێت، داواکاریشم پرۆژەیاسای بودجە بە زوویی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت ".
وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕوو "دووپاتی دەکەمەوە کە مووچەی هیچ مانگێک نافەوتێت و هەر 12 مانگەکە مووچەکانیان وەک خۆیان دابەشدەکرێت، ئەو 400 ملیارەشی کە لە بەغداوە هاتووە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


