کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەرکەوتنە سیاسییەکانی یەکـێتی بـەرهەمی یەک بڕیاریی سەرکردایەتییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرکەوتنی سیاسەتی یەکێتی لە ئاستی کوردستان و عیراق، بەرهەمی یەک هەڵوێستی و یەک بڕیاری سەرکردایەتییە و بووەتە راستییەکی حاشاهەڵنەگر لای دۆستەکانی یەکێتی لە ناوەوە و دەرەوەشدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئازاری 2023 نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند " وێڕای رێزگرتن لە یادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە کە تاوانێکی بێوێنەی رژێمی دیکتاتۆری بەعس بوو دژ بە گەلەکەمان، ناردنی درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کارەساتەکە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆڕاگری پارێزگاکە کرد بە بۆنەی بڕیاری بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگای (١٩)هەمین لە عیراقدا، دەستخۆشی لە حکومەتی ئیتیحادیی دەکەین کە رەمزیەتی ئەم بڕیارە قەرەبوویەکی مەعنەوییە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی شارەکە و هاندەریشە تاوەکو لە هەموو ئاستەکان قەرەبووی ئاوەدانکردنەوە و ساڕێژکردنی برینەکانی هەڵەبجە بکرێت".
ئەوەش خرایەڕوو " بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە سەرکەوتنی سیاسەتی یەکێتی لە ئاستی کوردستان و عیراق کرد کە بەرهەمی یەک هەڵوێستی و یەک بڕیاریی سەرکردایەتییە و بۆتە راستییەکی حاشاهەڵنەگر لای دۆستەکانی یەکێتی لە ناوەوە و دەرەوەشدا".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لە کاروباری رێکخراوەیی ئۆرگانەکان و رێوشوێنی پێشخستنیان کرا.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


