کوردستانی

تەندروستیی هەڵەبجە: گۆشتی گەنیو ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی هەڵەبجە: گۆشتی گەنیو ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ خواردنگەیانی رێگای هەوراماندا دەستیانگردووە بەسەر گۆشتی خراپبوودا کە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بدرێت بە هاوڵاتییان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئازاری 2023 دکتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند " تیمەکانمان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ خواردنگەکانی رێگای هەورامان دەستیان بەسەر بڕێک گۆشتی خراپبوو و گەنیودا گرتووە  و گەر تیمەکانمان لەکاتی گونجاودا ئامادەنەبوونایە چەندین کەس بەوهۆیەوە ژەهراوی دەبوون ".
 
تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو  "لە ئەنجامی پشکنینی تیمەکانی چاودێریی تەندروستیدا چەندین خواردنگە بڕێکی زۆر گۆشتی خراپبوویان هەبووە کە زۆربەیان لەشیش درابوون و ئامادەبووە بۆ ساغکردنەوەیان بەسەر هاوڵاتییاندا ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan