کوردستانی

ئەم شەقامەی سلێمانی بەربەست دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم شەقامەی سلێمانی بەربەست دەکرێت
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە شەقامی زانکۆی ئەمریکی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی دروست دەبێت و لە هەندێک حاڵەتدا شەقامەکە بەربەست دەکرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند "رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەهۆی بەڕێوەچوونی دیداری سلێمانییەوە لە شەقامی زانکۆی ئەمریکی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی دروست دەبێت و لە هەندێک حاڵەتدا شەقامەکە بەربەست دەکرێت ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "گەر شۆفێران بیانەوێت نەکەونە ئەو جەنجاڵییەوە کە ئاستەنگی هاتووچۆی تێدا دروست دەبێت دەتوانن شەقامی راپەڕین-قولەرەیسی بەکاربهێنن لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan