کوردستانی

ئەمڕۆ حەوت پەرلەمانتاری نوێ دەستبەکاردەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ حەوت پەرلەمانتاری نوێ دەستبەکاردەبن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەکە بێت حەوت ئەندام پەرلەمانی نوێ دەست بەکاردەبن.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بەمشێوەیەیە:

یەكەم: دروستكردنی لیژنەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (1) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ژمارە (4)ی ساڵی 2014.

دووەم: سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوە بۆ ئەندامیەتيی پەرلەمانی كوردستان له‌ شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە لە هەمان لیست به‌پێی حوكمی ماددەی (27) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1- (حسێن عوسمان شەریف عومەر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جەودت).
2- (ئیسلام سەعدی عەلی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئەبوبەکر هەڵەدنی).
3-  (عەبدوڵڵا حەسەن )، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئیسماعیل عەلی).
4-  (لەیلا عەلی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار ئەحمەد).
5- (بیروان فەقێ ئیسماعیل)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هەڵز ئەحمەد).
6- (دلێر عەبدولخالق)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (عەلی حەمەساڵح).
7-  (مەهدی عەلی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (کازم فاروق).

س.ر
Qaiwan
Qaiwan