کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ئەوانیش:

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.

دوایین هەنگاوەکانی پەسندکردنی یاسای بودجەی گشتیی عیراقی فیدراڵ، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan