کوردستانی
محەمەد شیاع سودانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان یاسای نەوت و گاز دەردەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت کابینەی نوێی حکومەت بەڵێنی چاکسازی داوە بە هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەشدەکات بەهێزى هەرێمى کوردستان بەهێزى عێراقە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانەی بەشداریکردنی حەوتەمین دیداری سلێمانی راگەیاند "کابینەی نوێی حکومەت بەڵێنی چاکسازی داوە بە هاوڵاتییان و بەشێک له بەرنامەکانی جێبەجێ کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێککەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کراوە، هەروەها بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان یاسای نەوت و گاز دەردەکەین و پشتیوانی لە یەکڕیزی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین".
سودانی وتی "بەهێزى هەرێمى کوردستان بەهێزى عیراقە و ئێمە لەگەڵ یەکگرتوویى گەلى عیراقین، رێگەنادەین وڵاتانى دراوسێ لە عیراق بێت یان لە هەرێمى کوردستان دەستبخەنە ناو کاروبارەکانمان".
لەبارەی بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت "بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بچوکترین پێزانینە بۆ قوربانییەکان".
س،ر

بیروڕا