کوردستانی

جێنین پلاسخارت: پیویستە بەرپرسانی عێراق کار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێنین پلاسخارت: پیویستە بەرپرسانی عێراق کار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بکەن
مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رایدەگەیەنێت پیویستە بەرپرسانی عێراق کار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بکەن، ئاماژە بەوەشدەکات بارودۆخی عێراق لە زۆر رووەوە تووشی ئاستەنگ بووە.

جێنین پلاسخارت، نوێنەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لە دیداری سلێمانی رایگەیاند "پیویستە بەرپرسانی عێراق کار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی بکەن، چونکە گەندەڵی گەورەترین کێشەیە لەبەردەم حکومەتی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "بارودۆخی عێراق لە زۆر رووەوە تووشی ئاستەنگ بووە، هەروەها عێراقییەکان نیگەرانن لە بوونی گەندەڵییەکی زۆر لە وڵاتدا".

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئەوەشی خستەڕوو "نابێت لە عیراق هیچ پێکهاتەیەک پەراوێزبخرێت، جیاوازی نێوان چینی هەژار و دەوڵەمەند نەمێنێت".

راشیگەیاند "دەبێت حکومەتی عیراق گرنگی زیاتر بە کەرتی تایبەت بدات، هەروەها دەبێت محەمەد شیاع سودانی کاربکات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری عێراق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan