کوردستانی
بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئادار و سبەینێ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دوانیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا بارانبارین لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستپێدەکات لە دوانیوەرۆ، پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەگرێتەوە، بارانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دا دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 13 بۆ 25 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممە لەکاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکاندا دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما وە ئەگەرى تەرزە بارین هەیە، لەگەل بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە دوانیوەرۆ و ئێوارەدا بارانبارین کەم دەبێتەوە بەشێوەیەکى گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 23 پلە دەبێت.
بیروڕا