کوردستانی

پۆلیسی دهۆک: هەر کەس تەقە بکات دەستگیردەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی دهۆک: هەر کەس تەقە بکات دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت نابێت هاوڵاتییان چەکی بێمۆڵەتیان پێبێت و هەر کەسێکیش لەکاتی هەڵکردنی ئاگری نەورۆزدا تەقە بکات ئەوا دەستگیر دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئازاری 2023 هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند "نابێت هاوڵاتییان چەکی بێ مۆڵەتیان پێبێت و هەر کەسێکیش خاوەنی چەکی لەو شێوەیەیە پێویستە لە نزیکرین بکەی پۆلیس تۆماری بکات ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی چەکی بێ مۆڵەت هەڵدەگرن ساڵێک بۆ پێنج ساڵ زیندانی دەکرێن و بڕی دوو ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێن، نابێت لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەوروزدا کەس تەقە بکات و دەبێت یادەکە بەخۆشی و بێ کێشە بەڕێوەبچێت ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan