کوردستانی

دوای ئەوەی 100 داری بڕییەوە، دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای ئەوەی 100 داری بڕییەوە، دەستگیرکرا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە کەسێکیان دەستگیرکردووە کە 100  داری لە سنووری سەیدسادق بڕیوەتەوە کە تەمەنیان 20 ساڵ زیاتر بووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "تیمەکانی بنکەی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق توانییان دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر تۆمەتبارێک کە زیاتر لە 100 داری لە سنووری قەزای سەیدسادق بڕیبووەوە دەستگیربکەن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "هەدنێک لەو دارانەی کە تۆمەتبارەکە بڕیویەتییەوە تەمەنیان زیاتر لە 20 ساڵ دەبێت، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 42  لە یاسای ژینگە تۆمەتبارەکە کە ناوی (ر، س، ع) لە دایکبووی ساڵی 1995ە دەستگیرکاراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan