کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی كردبووە سەر ژنێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە دوای ئەوەی دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنێک و وێنەی گرتووە، هەڕەشەشی لێکردووە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای وەرگرتنی چەند سکاڵایەک لەسەر تۆمەتبارێک کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بەناوی کاری خێرخوازییەوە پەیوەندی لەگەڵ ژنان و کچاندا دروستکردووە، دواتر یەکێک لەو ژنانەی بێهۆشکردووە و دەستدێژیشی کردووەتە سەری و وێنەی گرتووە، دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردووە ".
پۆلیسی سلێمانی وتیشی "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوام و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا بە هاوکاری بەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن ".
ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکە ناوی (د، ع، ح) بووە و لەدایکبووی 1985ە، پێشینەی تاوانی هەیە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 393 و 430 راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


