کوردستانی
کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان 15ی تشرینی یەکەم تاوەکو 15ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان 15ی تشرینی یەکەم تاوەکو 15ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئازاری 2023 دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "گونجاوترین کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان 15ی تشرینی یەکەم تاوەکو 15ی تشرینی دووەمی ئەمساڵە، چونکە هیچ کاریگەرییەک ناکاتە سەر پرۆسەی خوێندن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەو هۆیەی کە کۆمسیۆن پێویستی بە نزیکەی شەش مانگ هەیە بۆ ئامادەکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆیە لە ئەگەری ئەنجامدانی لەو وادەیەدا، کاتێکی باش لەبەردەستی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردندا دەمێنێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


