کوردستانی

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: 50 دینار نرخی نەوت و گاز و غاز دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: 50 دینار نرخی نەوت و گاز و غاز دادەبەزێت
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە سبەی نرخی هەریەکە لە نەوت و گاز و غاز 50 دینار لە وێستگەکانی سووتەمەنی دادەبەزێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئازاری 2023 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە سبەی پێنجشەممەوە نرخی هەریەکە لە نەوت و غاز و گاز 50 دینار دادەبەزێت و ئەم نرخ دابەزینەش سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی دەگرێتەوە ".
 
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی باسی لەوەشکرد "نرخی یەک لیتر نەوت لە 950 دینارەوە دەبێتە 900 دینار و غاز لە 650 دینارەوە دەبێتە 600 دینار، گازیش لە 950 دینارەوە دەبێتە 900 دینار، ئەم بڕیارەش لە سبەی بەیانییەوە واتە پێنجشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ".
 
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار نرخی سەرجەم جۆرەکانی سووتەمەنی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەرزبووەوە، دواتریش بە چەند قۆناغێک نرخەکەی دابەزێندرایەوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد