کوردستانی

کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا -
 
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بۆماوەی هەفتەیەک بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە یەکشەممەی داهاتووشەوە شەپۆلەکە دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئازاری 2023 ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "کەشی هەرێم بۆ سبەی هەینی واتە 17ی ئازار سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکەش بەزۆری نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە نیوەڕۆوە تاوەکو ئێوارە لە لە چەند ناوچەیەک دەبێت، پلەکانی گەرما بۆ سبەی بەراورد بەمڕۆ 4 تا 5 پلە بەرزتردەبێتەوە، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت لە ئاراستەی باشووری رۆژئاواوە".
 
ئەو شارەزایەی کەشناسی باسی لەوەشکرد " لەبارەی کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو و رۆژانی جەژنەوە، لە رۆژی یەکشەممە واتە 19ی ئازارەوە بارانبارین دەستپێدەکات و تا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوامی دەبێت کە تاو تاو دەبێت و بەزۆری هەورە بروسکە و دابارینی باران لە کاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە دەبێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی