کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی زیاتر لە 7000 پێشمەرگە بەرزکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی زیاتر لە 7000 پێشمەرگە بەرزکرایەوە
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 7455 پێشمەرگە و پلەداری سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئازاری 2023 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "بە فەرمانی ژمارەی (5830)ی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی حەوت هەزار و 455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی 2023."
 
بڕیارەکەش پاڵپشت بە ماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە شەشی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامیی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 200، ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچووە، وەك ئەوەی وەزارەتەكە ئاماژەی پێداوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە پلەبەرزکردنەوە لە ریزەکانی پێشمەرگە و پلەی فەرمانبەرێتی مەدەنی ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە لە هەرێمی کوردستان راگیراوە و تاوەکو ئێستا جگە لەم بڕیارەی بەرزکردنەوەی پلەکانی پێشمەرگە، هیچ بڕیارێکی دیکە بۆ فەرمانبەران نەدراوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد