کوردستانی

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم: دوای هەر چوار هاوسەرگیرییەک تەڵاقێک تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی دادوەری هەرێم: دوای هەر چوار هاوسەرگیرییەک تەڵاقێک تۆمارکراوە
مەودا میدیا -
 
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامار و داتاکانی پرۆسەی هاوسەرگیری بۆساڵی ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت  لە بەرانبەر چوار پرۆسەی هاوسەرگیریدا یەک تەڵاق تۆمارکراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئازاری 2023 ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئامار و داتاکانی پرۆسەی هاوسەرگیری بۆساڵی ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئامارەکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم و دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، لە ساڵی رابردوودا 55 هەزارو 896 پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمار کراوە، لەبەرانبەر ئەمەدا 13هەزار و 967 جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە و بەم شێوەیە هەر چوار پرۆسەیەکی هاوسەرگیری حاڵەتێکی تەڵاق تۆمارکراوە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئامارەکانی تەڵاقدان لە ساڵی 2022دا بەرانبەر بە ساڵی 2021 زۆر هەڵکشاوە، ئامارەکانی ئەو ئەنجومەنە دەریدەخات کە لە ساڵی 2021دا لە دادگاکانی هەرێم 11 هەزارو 699 حاڵەتی تەڵاق و جیابوونەوە تۆمار کراوە، بەڵام لە ساڵی 2022 دا ڕێژەکە هەڵکشاوە بۆ 13 هەزارو 967 حاڵەتی جیابوونەوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد