کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئۆتۆمبێلێکی بارگەڵگر دوای ئەوەی کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدەدات خۆی دەکێشێت بە دەروازەی ناحیەی پردێ و کوڕ و باوکێک کە شۆفێر و سەرنشین بوون بەم رووداوەوە گیان لەدەستدەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئازاری 2023 ئۆتۆمبێلێکی بارگەڵگر کە لە کەرکوکەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتووە خۆی کێشاوە بە دەروازەی ناحیەی پردێدا و دەستبەجێ شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کە کوڕ و باوکێکن گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ زۆری بارانبارین و خراپی رێگەوبانەکە کە لەم بەشەی شەقامەکەدا، ئەم بەشەی شەقامەکە چیمەنتۆکراوە و لەکاتی بارانباریندا لووس بووە و بەو هۆیەوە بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و(مەقەستی) کردووە لە ئێستادا هەواڵ بە کەسوکاریان دراوە دەربارەی رووداوەکە.
ر.ع
ر.ع