کوردستانی

خوشکێک لەلایەن برایەکییەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوشکێک لەلایەن برایەکییەوە کوژرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە تەقەی لە خوشکەکەی کردووە و برینداری کردووە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرایەوە بە بوونی رووداوێکی بریندارکردن لە نەخۆشخانە دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (صوره) تەمەن 28 ساڵ گوللەیەک بەر سەری کەوتووە و برینداربووە و لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو کاتژمێر گیانلەدەستدەدات".

ئاماژەی بەوەکرد "دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن برایەکییەوە بەناوی (ر. س. ص) تەمەن 32 ساڵ لە سەر کێشەیەکی خێزانی بە گولـلە لێی دەدات، هێزەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکەن".

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە "تۆمەتباری دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بە مەبەستی گرتنەبەری رێککاری یاسایی بەرانبەر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد