کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق.
لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و وتی "هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین".
هەروەرها وتیشی "بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین".
س.ر
هەروەرها وتیشی "بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین".
س.ر
بیروڕا



