کوردستانی
دوای هەفتەیەک لە سووتانی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
هەفتەی رابردوو لە گەڕەکی مەجید بەگی شاری سلێمانی بوتڵێکی غازی ماڵان تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار کەس سووتان، ئەمڕۆ یەکێک لەو ژنانەی بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندارببوو، گیانی لەدەستدا.
هەفتەی رابردوو لە گەڕەکی مەجید بەگی شاری سلێمانی بوتڵێکی غازی ماڵان تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ و دوو کن سووتان، یەکێک لەو بریندارانە کە ژنێک بوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ چارەسەر رەوانەی ئێران کرا و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو ژنە لە وڵاتی ئێران گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا خانەوادەکەی سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەکەین بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی بەخاکی بسپێرن.
ر.ع
ر.ع