کوردستانی
ئەم بەشەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت سایدی چوون لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نەخۆشخانەی فاروقەوە بە ئاراستەی نەخۆشخانەی هەرێم بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک داخرا.
ئەمڕۆ 17ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "هاوڵاتییان و شۆفێرانی ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی کارکردن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، سایدی چوون لە نەخۆشخانەی فاروقەوە بە ئاراستەی نەخۆشخانەی هەرێم بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەربەستکراوە ".
باس لەوەشدەکات "شۆفێران دەتوانن دوو سایدی پشتی ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کازیوە بەکار بهێنن تاوەکو ئەو کاتەی هاتوچۆکردن لەسەر شەقامە سەرەکییەکە ئاسایی دەبێتەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



