کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکانی دهۆکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکانی دهۆکەوە
مەودا میدیا -
 
دوای ئەوەی لە پارێزگای دهۆک رۆژی 15ی ئەم مانگە دوو هێلیکۆپتەر کەوتنەخوارەوە، سەرجەم سەرنشینەکانی یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکان گیانیان لەدەستدا و هێزەکانی سوریای دیموکرات خاوەندارێتی دوو هێلیکۆپتەرەکەی گرتەئەستۆ.
 
ئەمڕۆ 17ی ئازاری 2023 هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "دوو هێلیکۆپتەر ئێوارەی رۆژی 15ی ئەم مانگە کە نۆ ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆری رۆژئاوای تێدابووە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە دهۆک کەوتوونەتەخوارەوە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەکەدا نۆ ئەندامی دژەتیرۆر گیانیان لەدەستداوە و هۆکاری چوونی ئەو دوو هێلیکۆپتەرەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و هەماهەنگییەکانیان بووە لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانیان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری ".
 
باسی لەوەشکرد "بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئەو دوو هێلیکۆپتەرە لە دهۆک کەوتوونەتە خوارەوە و یەکێک لەو نۆ ئەندامەی گیانیان لەدەستداوە، شەڕڤان کۆبانێ بووە کە فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆرە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد