کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر: شەهیدبوونی نۆ شەڕڤانی هەسەدە لە دڵەوە خەمباری کردین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر: شەهیدبوونی نۆ شەڕڤانی هەسەدە لە دڵەوە خەمباری کردین
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە پەیامێکیدا سەبارەت بە شەهیدبوونی نۆ شەڕڤانی هەسەدە رایدەگەیەنێت شەهیدبوونی ئەو شەرڤانانە لەدڵەوە خەمباری کردووین.
 
ئەمڕۆ 17ی ئازاری 2023 وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی نۆ شەڕڤانی هەسەدە بڵاوکردەوە و رایگەیاند "شەهیدبوونیان لە دڵەوە خەمباری کردووین، بەدرێژایی ساڵانی جەنگی دژی داعش رۆڵی قارەمانانەیان بینیوە و توانیویانە ببنە سەرە رمی جەنگە زەمینییەکان و دەیان نەبەردی تۆمار بکەن ".
 
بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر وتیشی "شەرەفمەندین کە توانیومانە لە بەشێکی زۆری ئەو نەبەردیانەدا هاوبەشبین، پێکەوە توانیمان کۆتا بنکە و بارەگای چەتەکانی داعش لە باغۆز بڕوخێنین، سەرەخۆشی خۆم و گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان دەکەم ".
 
دەقی پەیامەکەی وەهاب هەڵەبجەیی: 
 
هەواڵی شەهید بوونی فەرماندە (شەرڤان کۆبانێ) و ٨ هەڤاڵیی لە دڵەوە خەمباری کردووین، کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەر لە ناوچەی چەمانکێ شەهیدبوون.

شەهید شەڕڤان و یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە سەرەتای جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش و بە درێژایی ساڵانی جەنگ، ڕۆڵێکی قارەمانانەیان بینی، توانیان ببنە سەرە ڕمی جەنگە زەمینییەکان و دەیان نەبەردی تۆمار بکەن.

شەرەفمەندین کە توانیومانە لە بەشێکی زۆری ئەو نەبەردیانە هاوبەش بین  و هێزەکانی دژەتیرۆر لەپاڵ یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا، بەشداربن لە ڕووخاندنی کۆتا بنکەی و بارەگای چەتەکانی داعش لە باغۆز، کە ئەمە هەر ئەو ئامانجە بوو، کە یەکینەکانی دژەتیرۆری لە ڕۆژئاوا لەپێناودا دروستبوو.

سەرەخۆشی لە خۆم و گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، دڵنیام گەلی کورد هێندەی ڕۆڵەی قارەمان هەیە، کە دەتوانن شوێنی فەرماندە شەڕڤان و هەڤاڵەکانی پڕبکەنەوە و درێژە بە ڕێی خەبات و بەرخودانی ئەوان هەر زوو پڕبکەنەوە.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ تەواوی شەهیدانمان نەوی دەکەین، و دڵنیای دەدەین کاروانی ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پارێزگاری لە خاکەکەمان سەدان قوربانی دەوێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan