کوردستانی
باندێکی شەش کەسی دەستگیرکران کە خزمی یەکترن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی راگەیاند کە چەندین کاری دزیان ئەنجامداوە و ئەندامەکانی خزمی یەکترن.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "لەلایەن هێزەکانمان لە ناو قەڵادزێ و سنووری ئیدارەی راپەڕین توانراوە باندێکی شەش کەسی دەستگیربکرێن کە خزمی نزیکی یەکترن و چەندین تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سێ لە دەستگیرکراوەکان پێکهاتبوون لە دوو ژن و کچی یەکێک لەو ژنانە، کە لە ناو قەڵادزێ زێڕ و مۆبایل و پارەیان دزیوە، دانیان بەوەدا ناوە لە شارەکانی دیکەش هەمان تاوانیان ئەنجامداوە، سێ کەسەکەی دیکەشیان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا دەستگیرکراون، کە دووانیان پیاون و ئەوی دیکەشیان کچە و کچی هەمان ئەو ژنەیە کە لە قەڵادزێ لەگەڵ کچێکی دیکەیدا دەستگیرکراون".
وتیشی "لە کاتی پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکەی حاجیاوا بڕی 44 مسقاڵ زێڕ و پێنج هەزار و 800 دۆلاری ئەمەریکی، وەسڵی کڕینی خانوو و زێڕ دەستیان بەسەرداگیراوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 446 راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
س،ر
س،ر
بیروڕا