کوردستانی
پۆلیسی هەولێر: باندێکی چوارکەسیمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت تیمەکانمان توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بەناوی هاوکاریکردنی نەخۆشانی شێرپەنجەوە پارەیان لە خەڵکی وەرگرتووە.
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "تیمەکانمان توانیویانە باندێکی چوار کەسی دەستگیربکەن کە بەناوی هاوكاریكردنی نەخۆشخانەی نانەكەلیی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجەوە، پارەیان لە خەڵكی وەرگرتووە ".
ئەوەشی خستەڕوو "بنکەی پۆلیسی ئازادی بەشی پۆلیسی ناوشار\رۆژئاوا توانیویانە باندێکی چوار کەسی دەستگیربکەن بە ناوەکانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (ھ. ا. ا) و (ڤ. ح. س)، بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازییەوە لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری هەولێر پارەیان کۆدەکردەوە بە ناوی نەخۆشخانەی نانەکەلی ".
ئاماژەی بەوەشکرد " ئەم تۆمەتبارانەی ئاماژەیان پێکراوە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



