کوردستانی

قائیمقامی دوکان: نرخی کەپرەکان گران بکەن، سزاتان دەدەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائیمقامی دوکان: نرخی کەپرەکان گران بکەن، سزاتان دەدەین
مەودا میدیا -
 
قائیمقامیەتی قەزای دوکان رایدەگەیەنێت چەندین رێستۆرانت و چێشتخانەمان سزاداوە بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخەکانیانەوە و بۆ نەورۆزیش چاودێری وردی بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەین.
 
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2023 قائیمقامیەتی قەزای دوکان رایگەیاند "ئەو نرخانەی لەبارەی کەپرەکانی هاوینەهەواری دوکانەوە بڵاودەکرێتەوە دوورن لە راستییەوە، راستە لە هەموو ناوچە گەشتیارییەکان لە وەرزی گەشت و سەیراندا نرخ گۆڕانکاری بەسەردادێت. لیژنەکانمان چاودێری نرخی ناوچە گەشتوگوزارییەکان دەکەن و هەر سەرپێچییەک بکرێت، سزای خاوەنەکەی دەدەین ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییان و گەشتیاران خۆیان دەتوانن لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاگاداربکەنەوە لە گرانکردنی نرخەکان، ئەو چێشتخانانەشی کە نرخیان گران کردبوو سزادران و هەر سێ لیژنەکەی قائیمقامیەتیش بەردەوام لە گەڕاندان بەدوای سەرپێچییەکانەوە ".
 
ئەمە لە کاتێکدایە لە هەندێک پەیج وا بڵاو دەکرێتەوە کە نرخی کەپرەکانی دوکان لە 75 هەزارەوە دەست پێدەکات و ئەو کەپرانەشی کە خێزانین دەگاتە 100 بۆ 150 دۆلار، هەرچی کابینە گەشتیارییەکانیشە نرخەکانیان گەیشتووەتە 200 تاوەکو 500 دۆلار.

ر.ع

Qaiwan
Qaiwan