کوردستانی
لە کەرکوک یادی نەورۆز دەکرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایدەگەیەنێت کۆبوونەوەیەکمان لە ئاستی پەیوەندی حزبەکان لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشان لە کەرکوک ئەنجامداوە و بۆ ئەم نەورۆزە بە جلوبەرگی کوردییەوە لەسەر قەڵا مەراسیم سازدەکەین.
ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2023 شوان محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 10 رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەیەک لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشان لە کەرکوک سازکرا و بەرنامەرێژی بۆ بۆنەکانی مانگی ئازار و نیسان کرا، 16ی ئازار کە رۆژی شەهیدانی هەڵەبجەیە، هەموو ساڵێک پێشڕەوی حزبەکان مەراسیم دەگێڕن بۆ یادەکە کە لە پارکی قەڵای کەرکوک ئەنجامدەدرێت ".
وتیشی "بۆ بۆنەی نەورۆز و رۆژی ئازادکردنی کەرکوکیش کە رۆژی 20ی ئازارە، لە پاشنیوەڕۆدا بە جلوبەرگی کوردییەوە هاوڵاتییە کوردەکانی کەرکوک دەچنە سەر قەڵای کورکوک و لەوێ ئاهەنگ و مەراسیم دەگێڕین".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی 20ی ئازار کە رۆژی ئازادکردنی کەروکوکیشە وتار دەخوێندرێتەوە لەسەر قەڵای کەرکوکەوە و ئاهەنگی کوردانە دەگێڕین".
بیروڕا


